zagros news agency

دوای سێ ساڵ لە دابڕان نێوان شاکیرا و پیکێ ئاسایی دەبێتەوە

خانمە گۆرانیبێژی جیهانی شاکیرا، جارێکی دیکە بووەتەوە جێی باسی میدیاکان، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەکی کۆنسێرتەکەی لە ئەرجەنتین، تێیدا دەردەکەوێت هەوادارانی بە شێوەیەکی چڕ دەوری دەدەن و لەباوەشی دەگرن. 

ئەم دیمەنانە بوونە جێی مشتومڕی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەشێکیان پێیان وایە هەواداران سنووریان بەزاندووە و بەشەکەی دیکەش دەڵێن شاکیرا خۆی پێی خۆش بووە.

دوای سێ ساڵ لە شەڕەقسە و گۆرانی پڕ لە تانە و تەشەر، گۆڤاری (Vanitatis) ئاشکرای کردووە، پەیوەندی نێوان شاکیرا و جێرارد پیکێ ئاسایی بووەتەوە. ئێستا هەردووکیان بەبێ نێوەندگیری پارێزەرەکان، راستەوخۆ لە ڕێگەی تەلەفۆن و واتسئەپەوە قسە دەکەن و پەیوەندییان “هێمن و دۆستانەیە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر … فێستیڤاڵی ساڵی نوێ لە ژێر قه‌ڵا کرایەوە، چەند رۆژێك بەردەوام بێت

سەڵاح

پەیامی نوێی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی پێشمەرگە شەهیدەکان

یاسین

فەرماندەیەکی پێشووتری پۆلیسی ئەفغانستان لە تاران تیرۆر کرا

سەڵاح