وه‌زیری پێشووتری مافی مرۆڤی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه ته‌نیا لێبڕینی به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق، چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابووریی عێراق ده‌كات.
محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی، وه‌زیری پێشووتری مافی مرۆڤی عێراق، له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: “له عێراق كێشه‌ی دارییمان هه‌یه، هه‌موو كه‌سێك ناتوانێ ئه‌و كێشه‌یه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بكات و پێویسته عێراق له‌و دۆخه ده‌ر بكرێت.”
ڕاشیگه‌یاند: “ئێستا هیچ شتێك له پێش عێراق نه‌ماوه، جگه له لێبڕینی به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق، له‌وه زیاتر چاره‌سه‌ری دووه‌م نیه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قه‌یرانه ده‌ربازی بێت.”

