zagros news agency

سبەی هەینی، گەشتکردن لە دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت ڕادەگیرێت

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی 12ـی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت ڕایگەیاند: “هاووڵاتییان و گەشتیارانی سنوورەکەمان ئاگادار دەکەینەوە، کەوا سبەی هەینی 19ـی 12ـی 2025، تەنها بۆ ماوەی یەک ڕۆژ، هاتوچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەکەمان دەوەستێت.”

 

ڕوونیشی دەكاتەوە، كە ڕۆژی دووشەممە 22ـی 12ـی 2025، دەروازەی زێت بە ڕووی گەشتیاراندا کراوە دەبێت.

 

ئەوەش دەخاتە ڕوو، كە ئەم داخرانەش بەهۆی کارکردنە لە  ڕێگاوبانەکانی دەروازەی دەرەجیکی دیووی تورکیایە و دەشڵێ: “بۆ زانین، هیچ گرفتێک لە دیووی دەروازەی زێت نییە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌ڵكۆڵین و گۆڕینی دیمۆگرافیای سلێمانی ده‌گیرێ

یاسین

تاقیکردنەوە پزیشکییەکان ئیلهامبەخشی فیلـمی “The X-Files” بوونە

ART

سەرۆكی پارتێكی توركمانی: بەغدا بە ئاشكرا زوڵم لە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات

سەڵاح