zagros news agency

جووتسیادی هەولێر- گۆمەسپان تەواو بوو و تەنیا دەروازەی هەولێر ماوە

كاركردن لە پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر- گۆمەسپان تەواو بوو، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری رێگەكەش دەڵێت، سەرقاڵی هێڵكاری و چەند وردەكارییەكین و سەرەتای ساڵی نوێ‌ دەكرێتەوە.
پڕۆژەكە ئێستە هەردوو سایدەكەی قیرتاو كراوە و سەرەتای ساڵی نوێ دەكرێتەوە و دەخرێتە خزمەتی شوفێران. رێگەكە 16 كیلۆمەتر درێژە، پانیی هەر لاینێكی 10 مەتر و 75 سانتیمەترە، پڕۆژەكە سێ‌ چینی قیركردنی هەیە و بە هەرسێكیان دەبێتە قیرتاوێك، بەرگەی ئەو هەموو بارهەڵگر و هاتوچۆیەك بگرێت و سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەو رێگەیە تەواو دەكرێت و دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییان، كە بە باشترین كوالێتی و ستاندارد دروست كراوە و. خێرایی لێخوڕین 100 كیلۆمەتر لە سەعاتێك دەبێت و لەگەڵ رێگەی گۆمەسپان- سماقووڵی پێك دەگاتەوە، دوو هەزار كرێكار بەردەوام كاری تێدا دەكەن.
ئێستاش، دەست كراوە بە شۆردی رێگەكە و ئامادەكاری بۆ هێلكاریكردن، تەنیا كارێك مابێت تەواوكردنی دەروازەی هەولێر و بەشێك لە پردەكەی چوارڕیانی گۆمەسپانە كە پێشبینی دەكرێت ئەو بەشەیان لە 10 بۆ 15 ڕۆژی تەواو بكرێت.
ئەو دووسایدە، لە چوار پرد و یەك ئەندەرپاس، 40 ئاوبەری سندووقی قەبارە درێژی جۆراوجۆر، پەرژینی خۆپاراستن و سیستمی ئاوەڕۆی پێكدێت، هەروەها لەو پڕۆژەیەدا دوو هەزار كارمەند و 600 ئامێری جۆراوجۆر كاری تێدا دەكەن كە 100%ی پشتی بە هێزی كاری ناوخۆیی بەستووە و یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیجی و گرنگەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و بە تەواوبوونی، سوودێكی زۆری دەبێت بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و گەشتیاران و كەمكردنەوەی قەرەباڵغیی سەر ڕێگەكە، كە پێشتر یەك ساید بووە و ڕووداوی نەخوازراوی لێ كەوتووەتەوە و پڕۆژەكە هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان- سماقووڵی كاری تێدا دەكرێت و بە تەواوبوونی، ڕێگەی هەولێر تا سماقووڵی بە درێژیی 38 كیلۆمەتر دەبێتە دووساید.

جێگەی باسە، لە 10ـی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر- كۆیە دانا، لەو كاتیش رای گەیاند كە جووتسایدی هەولێر- گۆمەسپان دروست دەكرێت.كە هاوتەریب لەگەڵ هەردوو پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی سنوورەكە، (دووسایدی گۆمەسپان- سماقووڵی) و دووسایدی ڕێگەی سەرەكیی (هەولێر- كۆیە).

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌پێی زانیاری زاگرۆس سوریا ده‌ستی به‌رێكاری كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی خۆی له‌ هه‌ولێر كردووه‌

سەڵاح

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لەبەرژەوەندی چەند توێژێک دەدات

یاسین

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی بەهمەن حوسێن

سەڵاح