zagros news agency

190 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران لای بەغدا ماوە

 

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند:” هێشتا بڕێکی زۆر لە پارەی گەنمی جووتیاران لەلایەن بەغداوە رەوانە نەکراوە.

گوتیشی، تا ئێستا 190 ملیار دینار لە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لای حکومەتی فیدراڵییە و نەهاتووە بۆ هەرێم، ئەمەش وەک شایستەی دارایی بەرامبەر بەو گەنمەی ڕادەستی سایلۆکانیان کردووە.

هەروەها نەوزاد شێخ کامیل ئاماری دابەشکردنی بەشەخۆراکی ساڵی ڕابردووی خستە ڕوو و ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوودا توانیویانە حەوت بەشەخۆراک و هەشت بەشە ئارد بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا دابەش بکەن، پڕۆسەی دابەشکردنەکەش بەپێی ئەو خشتەیەی بۆی دانراوە بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان (KEF 2026) دەستپێكرد

دڵشاد

پەیامی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەناڵی ئاسمانیی  تیڤی

سەڵاح

چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی له یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران کردەوه

سەڵاح