zagros news agency

190 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران لای بەغدا ماوە

 

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند:” هێشتا بڕێکی زۆر لە پارەی گەنمی جووتیاران لەلایەن بەغداوە رەوانە نەکراوە.

گوتیشی، تا ئێستا 190 ملیار دینار لە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لای حکومەتی فیدراڵییە و نەهاتووە بۆ هەرێم، ئەمەش وەک شایستەی دارایی بەرامبەر بەو گەنمەی ڕادەستی سایلۆکانیان کردووە.

هەروەها نەوزاد شێخ کامیل ئاماری دابەشکردنی بەشەخۆراکی ساڵی ڕابردووی خستە ڕوو و ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوودا توانیویانە حەوت بەشەخۆراک و هەشت بەشە ئارد بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا دابەش بکەن، پڕۆسەی دابەشکردنەکەش بەپێی ئەو خشتەیەی بۆی دانراوە بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگارێ دهۆکێ سەرپەرشتیا کۆمبوونەکا تایبەت یا لژنا ئاڤاهییێن بلند و تاوەرێن بازرگانی و پڕۆژەیێن ئاکنجیبوونێ کر

سەڵاح

چوار قاچاخچیی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌سه‌ر سنووری ئوردن – سووریا كوژران

سەڵاح

لە یادی ڕیفراندۆمی کوردستان وەرزی شانۆیی هەولێر دەستپێدەکات

ART