کاندیدی دەرچووی پارتی بۆ پەرلەمانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ركه‌وته‌ی پارتیه به‌ڵام به‌داخه‌وه عه‌قڵیه‌تێك هه‌یه له‌به‌غداوه دژایه‌تی پارتی ده‌كات و نایه‌وێت ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت.
شێروان دووبه‌ردانی، بۆ زاگرۆس گوتی: ” لە عێراق سیناریۆكان دووبارەن و ئەو لایەنە سیاسیانەی لە بەغدا دەسەڵاتیان هەیە بەڵێنەکانیان بەجێناگەینن و بەردەوام خۆیان لە جێبەجێكردنی دەستووردا دەدزنەوە و دژایه‌تیه‌كی زۆری پارتی ده‌كرێت چونكه به‌رده‌وامی پارتی جه‌خت له‌جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ده‌كاته‌وه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: شاندی پارتی سه‌ركه‌وتوانی كۆوبونه‌وه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراق به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه گه‌ره‌نتی نییه
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەردەوام لە دژی پارتی یەکدەگرن، ئه‌و لایه‌نانه بە هیچ شێوەیەک پابەندی دەستوور نابن، لە بەڵێن و کردارەکانیان پاشگەزدەبنەوە و بەرپرسانی عێراق ڕێز لە واژۆی خۆیان ناگرن.

