zagros news agency

لیڤەرپوڵ قسەی کۆتایی خۆی دەکات لەگەڵ سەڵاح

 

ئەم وەرزە وەرزێکی پڕ ئافات و زەحمەت بوو بۆ موحەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسری لەگەڵ لیڤەرپوڵ ئەمەش بەهۆی ئەو ڕەفتارانەی یانەکە نواندی ژهەبەر یاریزانەکە و بە بڕیاری ئارن سڵۆت موحەمەد سەڵاح خرایە سەر کورسی یەدەگ،کە بۆ یەکەمین جار بوو سەڵاح کاری وای بەرامبەر بکرێت لە لیڤەرپوڵ.

 

ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی لە هەواڵێکیدا لەسەر کێشەی نێوان لیڤەرپوڵ و سەڵاح باسی کۆبوونەوەیەکی کردوە،کە بڕیار وایە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لە نێوان کارگێڕی لیڤەرپوڵ و بەڕێوبەری کارەکانی سەڵاح بەڕێوە بچێت دەربارەی داهاتووی یاریزانەکە لە لیڤەرپوڵ و بە شێوەیەکی شەفاف هەردوولا قسەی خۆیان بکەن و بڕیاری کۆتایی بدەن.

سەڵاح ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی میسر سەرقاڵی یاریەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقایە و دەیەوێت لەوێوە ڕێگایەکی ئاسوودەتر بدۆزێتەوە بۆ ساڵی نوێ.

 

“ سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کاتی گەڕانەوەی یانەی هەولێر بۆ یاریگای خۆی دیاریکرا

یاسین

نموونەیەک لە وەفا و دڵسۆزی لە تۆپی پێدا

یاسین

دەرفەتێکی زێڕین دەکەوێتە بەردەم ڕۆدریگۆ

یاسین