پاش ئەوەی گرێبەستی ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە هاوینی ساڵی داهاتوودا کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستاش هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نوێکردنەوەی، هەربۆیە یانە گەورەکانی جیهان ئامادەن بیگوازنەوە ریزەکانیان.
لە نوێترین پێشهاتدا ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە کە پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ئامادەیە بە مووچەیەکی باش و بۆماوەی دووساڵ رۆدیگێر بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئەگەر بەرگریکارەکە بە ئۆفەری سعودییەکان رازی نەبێت و بڕیاری مانەوە بدات لە ئەوروپا ئەوا ئەوا پاریس بە باشترین بژاردە دادەنێت بۆئەوەی یارییان بۆبکات چونکە لەئێستادا یەکێکن لە باشترین تیپەکانی جیهان.
ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 163 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات و بەگشتیش ئاستێکی باشی پێشکەشکردووە.

