لە دوو رۆژی رابردوودا 47000 هەزار گەشتیار روویان لە هەولێر کردووە
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 28.12.2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی پێشوازیکردن لە میوانان و گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کە بەبۆنەی سەری ساڵی زاینیەوە ڕوو لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەن، بە یاوەری دلێر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری هەولێر و بژار مەلا خدر، قائیمقامی قەزایی قوشتەپە و عەمید خەسرۆ غازى، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، سەردانی بازگەی شێراوەی کرد و لەلایەن کەیفى عەزیز، بەڕێوەبەری ئاسایشی بازگەکانی هەولێر و ئەفسەرانەوە پێشوازی گەرمیان لێکرا.
دوای بەسەرکردنەوەی سەرجەم ئەو ڕێوشوێن و ڕێکارانی دەستنیشان کراون بۆ پێشوازی کردن لە گەشتیاران، پارێزگاری هەولێر ستایش و دەستخۆشی لە هەوڵ و شەونخونی بەڕێوەبەری ئاسایشی بازگەکان و ئەفسەرو کارمەندان كرد لە بەرانبەر جێبەجێكردنی ئەركە پیرۆزەكانیان، هەروەها تەئکیدی لەوەکردەوە، بێجگە لە پلان و بەرنامە و ڕێکارەکانی تایبەت،بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران کە ساڵانە لەبۆنەکاندا لە ناوەڕاست و خوارووى عێراق ڕوو لە هەولێری پایتەختى هەرێمى کوردستان دەکەن، ئاسانکاریان بۆ بکرێت و کارەکانیان رایی بکرێ…
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پارێزگاری هەولێر، وێرای روونکردنەوەیەکی گشتی بۆ بەرنامەکانی سەری ساڵ، هاوکات دڵنیایی بە گەشتیارانی ناوهڕاست و باشووری عێراقدا، له بازگهكانی ههرێمی كوردستان بهگشتیی و ههولێری پایتهخت رێكار و مامهڵهیهكی شارستانیانهیه لهگهڵ گهشتیاران و میوانان دهكرێت و ئاسایشی بازگهكان ههموو ئاسانكارییهكهیان پێشكهش دهكهن، بۆیە بە خۆشحاڵیەوە تا ئەمرۆ کە چەند رۆژێکی ماوە بۆ سەری ساڵ لە دوو رۆژی رابردوو زیاتر لە 47000 هەزار گەشتیار روویان لە هەولێر کردووەو هەموو ئامادەکاریەکی حەوانەوەو لۆجستیان بۆ فەراهەمکراوە، بە جۆرێک بتوانن چێژ لە گەشتەکەیان بۆ هەولێر وەربگرن و لەگەڵ خەڵکی شاری هەولێر شەوانی سەری ساڵ بە خۆشییەوە بەرێ بکەن …

