zagros news agency

نێتفلێکس لیستی کارەکانی مانگی یەکی ٢٠٢٦ی بڵاوکردەوە

پلاتفۆرمی جیهانی “نێتفلێکس” (Netflix) لیستی ئەو فیلم و زنجیرانەی بڵاوکردەوە کە بڕیارە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٦دا پێشکەشیان بکات. 

لە سەرووی هەمووشیانەوە وەرزی چوارەمی زنجیرەی بەناوبانگی (Bridgerton) دێت.

بەگوێرەی لیستەکە، زنجیرەی (Bridgerton) لە ٢٩ی کانوونی دووەمدا بەشی یەکەمی وەرزی چوارەمی نمایش دەکرێت. 

هەروەها زنجیرەی تەمومژاویی (His & Hers) کە لە ڕۆمانێکی “ئالیس فینی” وەرگیراوە، لە ٨ی مانگدا دەکەوێتە بەردەست. نێتفلێکس بۆ ساڵی نوێ کۆمەڵێک فیلمی کلاسیکی وەک (12 Years a Slave) و (Dune) و زنجیرە نوێیەکانی (WWE Monday Night Raw)یشی بۆ بەکارهێنەرانی ئامادە کردووە، کە بە درێژایی مانگی یەک نمایش دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مولحم زێن کۆنسێرتێک لە لوبنان سازدەکات

ART

مادلین کڵاین لە فیلمی نوێی جۆنی دێپ بەشدار دەبێت

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART