zagros news agency

هەیفا وەهبی لە ڕێگەی دادگاوە گەڕایەوە بۆ میسر

دادگای کارگێڕی لە میسر بڕیاری “سەندیکای پیشە میوزکییەکان”ی بۆ قەدەغەکردنی گۆرانیگوتنی هەیفا وەهبی لە میسر هەڵوەشاندەوە. 

دادگا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بڕیارە پاراستنی ئازادیی داهێنانی هونەرییە کە لە دەستووردا چەسپێنراوە.

ئەم کێشە یاساییە دوای ئەوە هات کە لە مانگی ئازاری ڕابردوودا سەندیکاکە مۆڵەتی کارکردنی لە هەیفا وەهبی سەندبووەوە، بەڵام پارێزەرانی هونەرمەندەکە تانەیان لە بڕیارەکەدا.

دەستەی متمانەپێکراوانی دەوڵەت ڕایانگەیاند، سەندیکا لە دەسەڵاتی یاسایی خۆی لایداوە. هەیفا وەهبی لای خۆیەوە خۆشحاڵی خۆی بە بڕیاری دادگا دەربڕی و ڕایگەیاند کە ڕێزێکی زۆری بۆ دادوەریی میسر هەیە و بەم زووانە لە ڕێگەی کاری نوێوە دەگەڕێتەوە ناو هەوادارانی لەو وڵاتەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئادێڵ ریکۆردی ویتنی هیوستن دەشکێنێت

ART

فیلمی “Mercy”؛ ڕکابەرییەکی نوێ لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکادا

ART

داهاتی “The Fantastic Four” لە سینەماکاندا

ART