zagros news agency

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

 

رۆژی چوارشەممە 31ی کانوونی یەکەمی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کومەڵایەتی ئێکس (X) بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

بەبۆنەی سەری ساڵی تازە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان و سەرجەم خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. هیوادارم ساڵی تازە، ساڵی خێر و خۆشی و بەختەوەری بۆ کوردستان و عێراق و هەموو جیهان بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎بە ڕەزامەندیی سەرۆکی حکومەت ( 117 ملیار دینار )ـی دیكە بۆ دووسایدی هەولێر – كۆیە تەرخان دەكرێت

گوران

سەرۆكی حكومەت: وێڕای ئەو قەیران و ئاستەنگانەی بۆمان دروست دەکرێن بەڵام لە پڕۆژەکانمان بۆ پێشخستنی کوردستان نەوەستاوین

یاسین

نێردەی تایبەتی ئەمەریکا گەیشتە بەیرووت

سەڵاح