zagros news agency

حەماس پێشنیاری نوێی ئاگربەستی ڕەت‌کردەوە

نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی‌کردەوە، حەماس پێشنیاری نوێی ئاگربەستی ڕەت کردەوە.
لەم بەیاننامەیەدا جەخت لەوە کراوە یەحیا سینوار، سەرۆکی حەماس، “حەزی لە ڕێککەوتنێکی نوێ نیە” و دەیەوێت “سوود لە گرژیی نێوان ئیسرائیل و ئێران وەربگرێت و وادیارە هەوڵی بڵاوکردنەوەی ئەو گرژییە بۆ تەواوی ناوچەکە دەدات.”
بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند بە داواکارییەکانی بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە پابەندە.
هەفتەی ڕابردوو ئەمریکا، میسر و قەتەر پێشنیارێکی نوێیان بۆ ئاگربەستی شەش هەفتەیی و گۆڕینەوەی بارمتەکان لەگەڵ زیندانیانی فەلەستینی پێشکەش کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

رووسیا داگیرکردنی دوو گوندی دیکەی لە ئۆکرانیا راگەیاند

سەڵاح

ڕەخنە توندەکانی ترەمپ لە نمایشی باد بانی

ART

سەڵاح