فیلمی ئەنیمەیشنی “Zootopia 2” بەرهەمی کۆمپانیای واڵت دیزنی، سەرکەوتنێکی گەورە لە سینەماکانی جیهان تۆمار دەکات و داهاتەکەی گەیشتە ملیارێک و 482 ملیۆن و 612 هەزار دۆلار، ئەمەش لەو کاتەوەی لە 26ی تشرینی دووەمی 2025 بڵاوکراوەتەوە.
داهاتی فیلمەکە تەنیا لە ئەمریکا 351 ملیۆن دۆلار بووە، لە کاتێکدا لە شاشە جیهانییەکان زیاتر لە ملیارێک و 130 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە.
چیرۆکی بەشی دووەم باس لە بەردەوامی سەرکێشییەکانی (جوودی هۆبز) و (نیک وایڵد) دەکات کە رووبەڕووی پیلانێکی کۆن دەبنەوە دوای دەرکەوتنی مارێکی سەمەرە بە ناوی (گاری دی سنێک).
ئەم فیلمە یەکێکە لە ئاڵۆزترین بەرهەمەکانی دیزنی، چونکە 170 کارەکتەری جیاواز لە 67 جۆری ئاژەڵ لەخۆدەگرێت.

