zagros news agency

داهاتی “Jurassic World” زیاتر لە 860 ملیۆن دۆلارە

فیلمی “Jurassic World: Rebirth” لە سینەماکانی جیهان بەردەوامە لە کۆکردنەوەی داهات و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 869 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە.

بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای (Universal Pictures)، فیلمەکە کە لە تەممووزی 2025ـەوە نمایش دەکرێت، لە سینەماکانی ئەمریکا 339 ملیۆن دۆلار و لەسەر ئاستی جیهانیش 529 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە. 

چیرۆکی ئەم بەشە نوێیە باس لە جیهانێک دەکات کە تێیدا ژمارەی دایناسۆرەکان روو لە کەمبوونەوەیە و تەنیا لە ناوچەیەکی دیاریکراوی سەر هێڵی کەمەرەیی زەوی دەژین.

لە فیلمەکەدا سکارلێت جۆهانسن رۆڵی پسپۆڕێکی ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکان دەگێڕێت کە ئەرکی دۆزینەوەی (DNA)ی دایناسۆرەکانە بۆ کۆمپانیایەکی دەرمان. 

فیلمەکە بەرهەمێکی سەربەخۆیە و چیرۆکەکەی پەیوەندییەکی ئەوتۆی بە بەشەکانی پێشووی (Jurassic World)ـەوە نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سۆنی یاریی “Bloodborne” دەکاتە فیلمێکی خوێناوی

ART

حەمە سوار “شانۆی دژی شانۆ”ـی خستە بەرباس

ART

لە هەولێر بەڵگەفیلمی 52 ڕۆژ لە داستانی خواکوڕک نمایش دەکرێت

ART