zagros news agency

ترەمپ: چاوەدێریی ئەمریکا بەسەر ڤەنزوێلادا ڕەنگە چەندین ساڵ بەردەوام بێت

 

دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە وتوێژێک لەگەڵ “نیویۆرک تایمز”دا ڕایگەیاند، “تەنها کات دیاری دەکات” ئەمریکا چەندێک چاوەدێریی خۆی بەسەر ڤەنزوێلادا بەردەوام دەکات و جەختی کردەوە ئەم ماوەیە “زۆر درێژتر” لە چەند مانگ یان ساڵێک دەبێت.

ترەمپ لە وەڵامی پرسیاری نیویۆرک تایمز سەبارەت بە ماوەی سێ مانگە، شەش مانگە یان ساڵێکدا گوتی: “زۆر درێژتر لەوە”.

ئەو گوتیشی، واشنتن نیازی بەوەیە ڤەنزوێلا “بە شێوازێکی زۆر پڕ قازانج” بونیاد بنێتەوە و لەم ڕێگایەدا سوود لە نەوت وەردەگرێت. بە گوتەی ئەو، ئەمریکا نەوت هاوردە دەکات، نرخی نەوت کەم دەکاتەوە و سەرچاوە دارایییەکانی پێویست بۆ ڤەنزوێلا دابین دەکات.

ترەمپ هەروەها گوتی، واشنتن “بە باشی” لەگەڵ حکوومەتی ڤەنزوێلا کە لەلایەن دێلسی ڕۆدریگز، سەرپەرشتیاری سەرۆکایەتییەوە بەڕێوە دەبرێت، هاوکاری دەکات.

واشنتن ڕۆژی سێشەممە پلانێکی بۆ پاڵاوتن و فرۆشتنی نزیکەی ٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوت ڕاگەیاند کە بەهۆی گەمارۆکانەوە لە ڤەنزوێلا مابوونەوە. ئەم هەنگاوە نیشانەیەکی دیکەی هاوئاهەنگیی ئەمریکا لەگەڵ حکوومەتی ڤەنزوێلا پاش دەستبەسەرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ لە سەرەتای هەفتەدا بوو.

ترەمپ سەبارەت بە حکوومەتی ڤەنزوێلا گوتی: “ئەوان هەرچییەکمان پێویست بێت، دەماندەنێ”.

واشنتن هەروەها ڕایگەیاند، لەگەڵ کاراکاس گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک کە دەرفەتی دەستڕاگەیشتنی ئەمریکا بە نەوتی خاووی ڤەنزوێلا بە بڕی دوو ملیار دۆلار دابین دەکات. ئەم ڕێککەوتنە نیشانەی ئەوەیە کە کاربەدەستانی ڤەنزوێلا وەڵامی داواکاریی ترەمپیان بۆ کردنەوەی ڕێگە بۆ چالاکیی کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا داوەتەوە، ئەگەر نا، تووشی مەترسیی دەستتێوەردانی سەربازیی دووبارە دەبوونەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ساڵانە 18 ملیۆن حەبی ماددەی هۆشبەر لە عێراق دەستی بەسەردا دەگیرێت

سەڵاح

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ دەكات

یاسین

دۆناڵد ترەمپ گاڵتە بە جۆو بایدن دەکات

سەڵاح