بەپێی نوێترین زانیارییە دزەپێکراوەکان کە لەلایەن چەند سەرچاوەی باوەڕپێکراوی پیشەسازی تەکنەلۆجیاوە پشتڕاست کراونەتەوە، کۆمپانیای سامسۆنگ کۆتا وادەی بۆ ئاشکراکردنی زنجیرەی مۆبایلە نوێیەکانی Galaxy S26 دیاری کردووە.
بە پێی ئەم زانیارییانە، بڕیارە سامسۆنگ لە سەرەتای ساڵی 2026دا و لە چالاکی تایبەتی Galaxy Unpacked، زنجیرەی Galaxy S26 بە فەرمی پێشکەش بکات. ئەم چالاکییە وەک خۆی نەریتێکی جێگیرە بۆ سامسۆنگ بۆ ڕوونکردنەوەی گرنگترین مۆبایلەکانی ساڵ.
سەرچاوەکان ئاماژە دەدەن کە زنجیرەی Galaxy S26 چەند مۆدێلێکی جیاواز لەخۆ بگرێت، وەک:
• Galaxy S26
• Galaxy S26+
• Galaxy S26 Ultra

