zagros news agency

گەڕانەوەی کارەکتەرە ئەفسانەییەکان بۆ “Lord of the Rings”

ئیان ماکێلین، ئەکتەری بەریتانی، زانیاریی نوێی لەبارەی فیلمی “Lord of the Rings: The Hunt for Gollum” ئاشکرا کرد و گەڕانەوەی هەردوو کارەکتەری “گاندالف” و “فرۆدۆ باگینز”ی بۆ نێو فیلمەکە پشتڕاستکردەوە.

ماکێلین لە چالاکییەکی تایبەت بە هەوادارانی فیلمەکە رایگەیاند، فیلمە نوێیەکە لە دەرهێنانی ئاندی سێرکیس دەبێت، کە خۆی بە ئەدای کارەکتەری “گۆڵۆم” ناسراوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە وێنەگرتنی فیلمەکە لە مانگی ئایاری 2026 دەستپێدەکات و چیرۆکەکەی بە پلەی یەکەم لە دەوری کارەکتەری گۆڵۆم دەسوڕێتەوە.

بڕیارە فیلمی “The Hunt for Gollum” کە لەلایەن کۆمپانیاکانی “وارنەر برادەرز” و “نیو لاین سینەما” بەرهەمدەهێندرێت، لە 17ـی کانوونی یەکەمی 2027 لە سینەماکانی جیهان پێشان بدرێت. 

هەرچەندە هێشتا بە فەرمی بەشداریکردنی ئیلایجا وود رانەگەیێندراوە، بەڵام ناوبراو پێشتر ئارەزووی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ نێو جیهانی “زەویی ناوەڕاست” دەربڕیبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

“Only Murders in the Building” بۆ وەرزی شەشەم نوێکرایەوە

ART

لە هەولێر ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی “دیاری” بەڕێوەچوو

ART

لە هەولێر یادی 127 ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردی کرایەوە

ART