zagros news agency

ئەنجێلینا جولی بە فیلمێک رووبەڕووی ئازارەکانی دەبێتەوە

ئەنجێلینا جولی، ئەستێرەی جیهانی، یەکەم تریلەری فیلمە نوێیەکەی بەناوی “Couture” بڵاوکردەوە، تێیدا تێکەڵەیەک لە جیهانی مۆدە و درامایەکی مرۆیی قووڵ پێشکەش دەکات.

فیلمەکە لە کاتی هەفتەی مۆدەی پاریس دا وێنەگیراوە و جولی ڕۆڵی دەرهێنەرێک دەگێڕێت کە لە نێوان جەنگی جیابوونەوە لە هاوژینەکەی و ململانێ لەگەڵ شێرپەنجەی مەمکدا دەژیت. 

جولی پێشتر دایکی بەهۆی شێرپەنجەوە لەدەستداوە و خۆشی نەشتەرگەریی خۆپارێزی بۆ ئەنجامدراوە. 

جولی لەبارەی فیلمەکەوە دەڵێت: “ئەمە چیرۆکێکی زۆر شەخسییە بۆ من. لە کاتی وێنەگرتندا هەستم بە لاوازییەکی زۆر دەکرد، بەڵام ویستم نیشانی بدەم کە مرۆڤ چۆن رووبەڕووی نەخۆشی دەبێتەوە.” 

بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 18ـی شوباتی داهاتوو لە فەرەنسا نمایش بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دانیێل کرەیگ: دوای وازهێنانم لە “جێمس بۆند” چێژێکی زیاتر لە نواندن دەبینم

ART

داهاتی “F1: The Movie” زیاتر لە ٦٢٩ ملیۆن دۆلارە

ART

وارنەر برازەرز رەتیدەکاتەوە زنجیرەی “The Pitt” کۆپیی ER بێت

ART