zagros news agency

دواین هەواڵ دەربارەی دوورخستـنەوەی چابی ئەڵۆنسۆ

 

دوای شکستەکەی دوێنێ شەوی کلاسیکۆ،کە لەنێو خاکی سعودیا لەیاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید تووشی شکست بوو بەرامبەر بارسێلۆنا هەموو ڕاگەیاندنە جیهانیەکان ئەمڕۆ چاویان خستۆتە سەر ڕیاڵ مەدرید ئەمەش بەهۆی ئەگەر دوورخستنەوەی چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەری یانەکە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاری بێت لە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕیاڵ مەدرید بڕیاری مانەوەی چابی ئەڵۆنسۆی داوە ئەمەش دوای ڕاوێژێکی زۆری نێوان دەستەی کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید،کە گومانیان لە تواناکانی چابی نییە و ڕادیتنێـکی باشیان هەیە بەو ڕاهێنەرە لەداهاتوودا.

چابی لەسەرەتای هاوینی ساڵی ڕابردوو پۆستی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدریدی وەرگرتووە،بەڵام تاکو ئێستا نەیتوانیوە ببێتە جێگای متمانەی تەواوی هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه‌: پێنج ڕۆژنامه‌نووس له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ كوژران

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی شکستی بە ئەستۆن ڤێلا هێنا

یاسین

وەزارەتی بازرگانی: ١٣ چین و توێژ بڕیاری بڕینی بەشەخۆراکی مانگانە دەیانگرێتەوە

سەڵاح