zagros news agency

جەزائیر سکاڵا لە ناوبژیوانەکەی یاری نەیجێریا دەکات

 

دوای دووخستنەوەی هەڵبژاردەی جەزائیر لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئەفریقا لەسەر دەستی هەڵبژاردەی نەیجێریا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام کۆمەڵێک مشتومڕ و ڕووداوی ناو یاریەکە ئێستاش بوونەتە دەنگوباسی میدیا عەرەبی ئەفریقیەکان،بەتایبەت بڕیارەکانی ناوبژیوانی یاریەکە کۆمەڵێک گومانی لای هاندەرانی جەزائیر دروست کردوە.

دەربارەی ئەو بابەتە ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی جەزائیر لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند؛ وێڕای قبوڵ کردنی ئەنجامی یاریەکە داوامان لە هاندەران هەیە دان بەخۆیاندا بگرن لەم کاتەدا ئێمە سکاڵای خۆمان تۆمار دەکەین لەسەر ناوبژیوانی یاریەکەی بەرامبەر نەیجێریا لەڕێگای فیفاوە کێشەکان چارەسەر دەکەین.

عیسا سی ناوبژیوانی سەنیگالی ئەو یاریەی بەڕێوەدەبرد و لەگێمی یەکەمی یاریەکەدا حاڵەتێکی گوماناوی هەبوو لەبەرژەوەندی جەزائیر،کە یاریزانانی جەزائیر داوای لێدانی سزایان دەکرد بەڵام ناوبژیوان نە لێدانی سزای هەژمار کرد نە چوویەوە بۆ تەکنەلۆژیای ڤار بۆ پێداچوونەوە بەو حاڵەت و گومانە،کە ئەمەش هەموو هاندەرانی جەئیری توڕە کردوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە کۆتاییدا یانەی زاخۆ ڕاهێنەری نوێی ئاشکرا کرد

یاسین

ئامۆریم:مەزراوی یاریزانێکی نایاب و ناوازەیە

یاسین

ئەنچیلۆتی ئاشکرای دەکات کە بۆچی ڕۆدریگۆ لە مەشقەکانی ڕیاڵ مەدرید دوورخرایەوە

یاسین