zagros news agency

بی-تی-ئێس بە ئەلبوومێکی نوێ و گەشتێکی جیهانی دەگەڕێتەوە

گرووپی کەی-پۆپی جیهانی (BTS) وردەکاریی گەڕانەوەی چاوەڕوانکراوی خۆیان بۆ ساڵی 2026 ڕاگەیاند، کە ئالبوومێکی نوێ و گەشتێکی جیهانیی گەورە لەخۆدەگرێت.

گرووپەکە ئاشکرای کرد، لە 20ـی ئاداری 2026 ئالبوومە نوێیەکەیان بڵاودەکەنەوە، کە ڕەنگدانەوەی ئەزموونی ئەندامانی گرووپەکەیە لە چەند ساڵی ڕابردوودا. 

دوای ئەوە و لە 9ی نیسان، گەشتە جیهانییەکەیان لە شاری “گۆیانگ” لە کۆریای باشوور دەستپێدەکات و شارەکانی وەک تۆکیۆ، مێکسیکۆ سیتی، لاس ڤێگاس، لەندەن، پاریس و سیدنی دەگرێتەوە.

ئەم گەڕانەوەیە دوای دابڕانێکی درێژ دێت بەهۆی ئەنجامدانی خزمەتی سەربازی لە لایەن ئەندامانی گرووپەکەوە. 

“ئار ئێم” ڕێبەری گرووپەکە ڕایگەیاند کە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئەم ساتە بوون، هەروەها “ڤی” جەختی کردەوە کە ساڵی 2026 دەبێتە ساڵی نوێکردنەوەی یادگارییەکان لەگەڵ هەوادارانیان (ARMY). فرۆشتنی بلیتەکان لە 24ـی کانوونی دووەم بۆ هەموو جیهان دەستپێدەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Project Hail Mary” داهاتێکی زۆر کۆدەکاتەوە

ART

ناکۆکییە گشتییەکانی نێوان بێن ئەفلێک و لیزا بارلۆ

ART

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

ART