zagros news agency

ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە

دوای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو بە هۆی تەواوبوونی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی و بەدواداچوونی بەردەوامی تیمەکانمان، رووداوەکانی هاتوچۆ بە مردن و برینداربوون کەم بۆوە، لە پێناوی پاراستنی زیاتری گیانی هاووڵاتیان و پاراستنی مافی هەموو بەکارهێنەرانی شەقام و پاراستنی سەروەری یاسا بەسەر هەمووان، ئاگاداری شوفێرانی ئازیز دەکەینەوە کە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە ترافیکلایتەکان، لە بازگە و مەفرەزەکان، هەروەها لە ناو ئۆتۆمبێلەکانی هاتوچۆ (بە هەردوو جۆری تابلۆی میری و تابلۆی شارستانیی)ەوە بە بەرنامەیەکی نوێ بۆ ساڵی ٢٠٢٦ دەست دەکەن بە بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسا و ڕێساکان و سزادانی ئەوانەی سەرپێچی دەکەن بەم جۆرانەی خوارەوە:
– ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ، یان تابلۆی ساختە، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و دەستی بەسەردا دەگیرێت.
– بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شوفێری رووبەرووی سزای دارایی دەکرێتەوە.
– بەکارنەهێنانی پشتێنی سەلامەتی، لە ناو شار و لە دەرەوەی شار، رووبەرووی سزای دارایی دەکرێتەوە. بۆیە خۆتان ڕابهێنن کە لەگەڵ داگیرساندنی ئۆتۆمبێل، پشتێنی سەلامەتی ببەستن، ئەمەش بۆ سەلامەتی خۆتانە.
– جام رەشکردن بێ مۆڵەت، بەکارهێنانی نەشرە و فلاشەر و دەستکاریکردنی گزۆز، دەستی بەسەردا دەگیرێ و سزای دارایی دەدرێت.
– شوفێری کردن بێ مۆڵەت رووبەرووی دادگا و یاسا دەکرێتەوە.
– ماتۆرسواری دیلیڤەری و هەر جۆرە ماتۆرێکی دیکە پێویستە هەردوو تابلۆی پێشەوە و دواوەی پێوە بێت و بە فەرمی تۆمار کرا بێت، بە پێچەوانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.
– ماتۆرسوار دەبێ مۆڵەتی لێخوڕینی هەبێت و کڵاو و پێداویستی سەلامەتی لەسەر بێت، بە پێچەوانەوە سزای داریی دەکرێت.
شوفێر پێویستە ئاگادار بێت کە هەموو کات لەژێر چاودێری تیمەکانی هاتوچۆیە. تیمەکانمان ئۆتۆمبێلی مەدەنی ( تابلۆ شارستانی) لە پاڵ ئۆتۆمبێلی میری بەکار دەهێنن بۆ چاودێریکردنی شەقامەکان و پەیڕەوکردنی یاساکان، چونکە شەقامەکان فەزای گشتین و موڵکی هەموو خەڵکن، نابێ کەس بە سەرپێچیکردن پێشێلی یاسا و مافی هاووڵاتیانی دیکە بکات.
چاوەڕێی پابەندی و هاوکاری هەمووان دەکەین…

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییه‌ك له‌ پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌ بۆ كاسبكارانى دوكانه‌كانی بازاڕی سپی

سەڵاح

هەفتەی ئایندە شاندی دەم پارتی بۆ جاری دووەم سەردانی ئیمڕاڵی دەکەنەوە

سەڵاح

پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە کونسوڵی نوێى تورکیا لە هەولێر کرد

یاسین