ئەمرۆ پێنجشەممە نرخی نەوت کۆتایی هێنا بە بەرزبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی خۆی و بەهۆی کەمکردنەوەی گوشارەکانی سەر ئێران دابەزی.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور لە دوای کردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا بەڕێژەی 2.4٪ دابەزی و بەرمیلێکی بە 64 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەهەمان رێژە دابەزی و بە 60 دۆلار و 51 سەنت.
نرخی نەوتی برێنت دوێنێ تاوەکو نزیکەی 67 دۆلاریش بەرزبووەوە و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش گەیشتبووە سەرووی 62 دۆلار. بەڵام کەمکردنەوەی گوشارەکانی سەر ئێران، ئەمرۆ پێنجشەممە نرخەکانی نەوتی دابەزاند.

