zagros news agency

شەمەندەفەرەکەی ئیمپڕاتۆر ڕاگیرا

لەگەڕی سیانزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەسەر یاریگای زەوڕا یانەی هەولێری پێشەنگی خولەکە بووە میوانی یانەی زەوڕا و لەیاریەکی پڕ گڕوتین و سەرکێشی زەوڕا توانی شەمەندەفەری سەرکەوتنەکانی یانەی هەولێری ئیمڕاتۆر ڕابگرێت.

گێمی یەکەم بێ گۆڵ کۆتایی هات،بەڵام گێمی دووەم جیاواز بوو،لە خولەکی 59 ناوبژیوان پەنای بردە ڤار بۆ یەکلایی کردنەوەی هەژمار کردنی لێدانێکی سزا و لەڕێگای ڤارەوە پێناڵتیەکە ڕەتکرایەوە،دواتر لە خولەکی 67 موراد موحەمەد توانی گۆڵی یەکەمی زەوڕا تۆمار بکات و تاکۆتایی یاریەکەش ئەنجامەکە بەو تاکە گۆڵە مایەوە و زەوڕا توانی دوای 13 یاری هەولێر دووچاری یەکەم شکست بکات لەم وەرزە.

بە سەرکەوتنە زەوڕا گۆی خاڵەکانی گەیاندە 23 خاڵ و هاتە پلەی پێنجەمی خولەکە
هەولێریش سەرەڕای شکستەکە هەر لە یەکەم و پێشەنگ مایەوە بە 30 خاڵ.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لەسەر هەندێ لە ناوچەکانی هەرێم زیاتر دەبێت

سەڵاح

مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میامی نوێدەکاتەوە

یاسین

سیمیۆنی؛ئێمە قوربانی نین

یاسین