zagros news agency

ماکرۆن هەڕەشەی وەستانەوە دژی باجەکانی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەکات

 

تیمەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند ئەگەر ئەمریکا بەهۆی دژایەتیکردنی دەستبەسەرداگرتنی “گرینلاند”ـەوە پێناسی گومرگیی زیاتر بەسەر ئەوروپادا بسەپێنێت، ئەوا سەرۆکی فەڕەنسا داوا لە یەکێتیی ئەورووپا دەکات میکانیزمی “ڕێگری لە زۆرەملێ” دژی ئەمریکا چالاک بکات.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی “فرانس پرێس”، ئەم میکانیزمە بە “بازووکا” ناسراوە، لە بواری بازرگانیدا بەکار دەهێنرێت و کاریگەرییەکی زۆری هەیە، بەڵام تا ئێستا بەکار نەهێنراوە. ئەم میکانیزمە ڕێگری لە هاوردەکردنی کاڵا و خزمەتگوزاریی ئەمریکایی بۆ نێو ئەورووپا دەکات. لەم دواییانەدا وڵاتانی ئەورووپا بۆ فشارخستنە سەر ئەمریکا و چارەسەرکردنی کێشەی تەکنەلۆژی و بازرگانی پەنایان بۆ “بازووکا” بردووە؛ ئێستاش بۆ وەستانەوە دژی ویستی دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لە دەستگرتن بەسەر دوورگەی گرینلانددا بەکاری دەهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بکوژێک دەستگیر کرا

یاسین

عێراق: له سەرەتای مانگی داهاتووەوه پارەدانی کاش له دامودەزگا حکومییەکان رادەگیرێت

سەڵاح

ئومێد خۆشناو: گرفتی سەرەکی کەم ئاوی لە هەولێر کارەبای نیشتمانییە

یاسین