zagros news agency

وەزیرى گواستنەوەى فیدراڵى لە گەڵ سەرۆکى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆبوەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 19ی 1ی 2026، وەزیری گواستنەوەی فیدراڵی بەڕێز “ڕەزاق محێبس ئەلسەعداوی” لە نووسینگەی تایبەتى خۆیدا، لەگەڵ بەڕێز “فارس عیسا” سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆبووەوە.

لە میانی دیدارەکەدا، باسیان لە بارودۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و، هەروەها ڕێگاکانی پاراستنی عێراق لە کاردانەوەی گرژییەکانی ئێستای ناوچەکە کرد.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە میکانیزمەکانی بتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان، وەزارەتی گواستنەوە و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا، بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر بە هاوڵاتیان لە کەرتی گواستنەوەدا.

لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا، هەردوولا باسیان لە هەوڵە بەردەوامەکان و دیالۆگەکانی نێوان هێزە سیاسییەکانی عێراق کرد، بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا، وەزیر گواستنەوەى فیدراڵى، ستایشی هەوڵەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد ، و ڕۆڵی کارای لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و بتەوکردنی هاریکاری و پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەت و دامودەزگاکانی هەردوو حکومەتى فیدراڵ و هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی: لە ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا بە توندی پێداگری لەسەر مافە ڕەواكانی گەلەكەمان دەكەینەوە

یاسین

وەزیری پلاندانانی عێراق: سەرژمێریی نەخشەی گەشەپێدان و دابینکردنی خزمەتگوزاری داده‌ڕێژێت

سەڵاح

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سۆران: سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران

سەڵاح