zagros news agency

بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی جگەر لەم خواردنانە دووربکەوەرەوە

پارێزگاریکردن لە تەندروستی جگەر ئەرکێکی زۆر گرنگ و پێویستە چونکە یەکێکە لە ئەندامە زۆر گرنگەکانی جەستە.

سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە پارێزگاریکردنی جگەردا هەیە هەندێک لە خواردنەکان سوودیان بۆی هەیە و هەندێکیشیان بەپێچەوانە ئەوانیش:

-سۆدیۆم
سۆدیۆم(خوێ) زیانێکی زۆری بۆ نەخۆشانی جگەر هەیە، بۆیە پێویستە ڕێژەیەکی زۆر کەم خوێ لە خواردنەکاندا بەکاربهێنرێت.

-خواردنە لەقتونراوەکان
ڕێژەیەکی زۆر ماددەی پارێزەر و خوێیان تێدایە زیان بە تەندروستی جگەر دەگەیەنن و وادەکەن بەباشی کردارەکانی جێبەجێ نەکات.

-خواردنەوە کهولیەکان
هۆکارێکی سەرەکی تێکچوونی جگەر و نەخۆشیەکانین.

-بەرهەمەکانی کاری هەویر
زیادەڕەویکردن لە بەرهەمەکانی وەک نان، بسکیت و هاوشێوەکانی زیان بە تەندروستی جگەر دەگەیەنن، چونکە ڕێژەیەکی زۆر سۆدیۆمیان تێدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایا زۆر خەوتن دەبێتە هۆی ئازاری پشت؟

lana

کاریگەرییەکانی نان و برنجی سپی لەسەر تەندروستی دڵ

lana

باشترین رێ و شوێنی تەندروستی بۆ رەمەزان

lana