zagros news agency

سبەی قۆناغێکی دیکەی کۆچبەرانی هەرێم له لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوه

 

کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، دەستپێکردنەوەی هەوڵە ئاسمانییەکانی بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرانی عێراقی لە لیبیاوە بۆ عێراق راگەیاند، کە بڕیارە لە سبەینێ هەینییەوە دەستپێبکات.

سەحاف لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: “بە رێنمایی محەمەد شیاع سوودانی و بە پاڵپشتی و بەدواداچوونی راستەوخۆی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن، هەوڵە ئاسمانییەکان بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرانی عێراقی لە خاکەکانی لیبیاوە دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بۆ لای کەسوکاریان لە عێراق.”

ئاماژەی بەوەش کردووە کە “197 کۆچبەری عێراقی چاوەڕێی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەن، بڕیار وایە بەرەبەیانی سبەینێ هەینی، یەکەم گەشت لەڕێگەی فڕۆکەیەک لە جۆری C130ـی سەر بە هێزی ئاسمانیی عێراق بەڕێبکەوێت، وەک جێبەجێکردنی رێنماییەکانی سەرۆک وەزیران.”

هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو کە “وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەماهەنگییەکی نیشتمانیی ئاستبەرزی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجام داوە بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران، بە شێوەیەک کە ئاسایش و سەلامەتییان بپارێزێت و گەڕانەوەیەکی شکۆمەندانە و ئارامیان بۆ سەر خاکی نیشتمان بۆ دابین بکات.”

سەحاف جەختی کردەوە کە “باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابلوس، بە هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لیبیا و رێکخراوە پەیوەندیدارەکان، بەردەوامە لە کارە مەیدانی و مرۆییەکانی بۆ بەدواداچوونی بارودۆخی هاووڵاتیانی عێراقی و پێشکەشکردنی ئاسانکاریی پێویست بۆیان، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ ڕێنماییەکانی حکومەتی عێراق بۆ چاودێریکردنی هاووڵاتیانی لە دەرەوەی وڵات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 65 بارهەڵگری چەک و زرێپۆشیان ڕەوانەی حەسەکە کرد

سەڵاح

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ هاوخه‌می خۆی بۆ گیانله‌ده‌ستدانی دوو قوتابییه‌كه‌ی حاجیله‌ر ده‌ربڕی

سەڵاح

 مەرج و پێداویستییەکانی دروستکردنی کەپری گەشتیاری له‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌

سەڵاح