zagros news agency

ئەمریکا بەشێک لە سزاکانی سەر ڤەنزوێلای کەم کردەوە

دێڵسی ڕۆدریگێز سەرۆکی کاتیی ڤەنۆزوێلا ڕایگەیاند حکوومەتی ئەمریکا دەستی بە پرۆسەی ئازادکردنی بەشێک لە دارایییە بلۆککراوەکانی ڤەنۆزوێلا کردووە و ئەم پارانە بۆ کڕینی کەرەستەی پزیشکی تەرخان دەکرێن.
تا ئێستا بڕی وردی دارایییە ئازادکراوەکان ڕانەگەیەندراوە.
ئەم بڕیارە بۆ وڵاتێک ساڵانێکە ڕووبەڕووی سزای ئابووری و کەمبوونی کەرەستە و گوشار بۆ سەر کەرتی تەندروستی دەبێتەوە دەتوانێت کاریگەریی بەرچاوی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان هەبێت.
ئەم هەنگاوەی واشنتن دوای دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی پێشووی ڤەنۆزوێلا لە سەرەتای ئەم مانگەدا دێت.
پێشتریش ئەمریکا گرێبەستێکی دوو ملیار دۆلاریی بۆ هەناردەکردنی نەوت و بەرنامەیەک بۆ نۆژەنکردنەوەی پیشەسازیی نەوتی ڤەنۆزوێلا ڕاگەیاندبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

15 تەرمی سووتاوی ئاگرەکەی کوت ڕادەستی خێزانەکانیان دەکرێنەوە

سەڵاح

‎ناتۆ: بەرگرییەکانمان چەندین مووشەکی بالیستیکی ئێرانییان لە ئاراستەی تورکیا خستۆتە خوارەوە

گوران

لە یاری Call of Duty رووداوەکەی ١١ سێپتەمبەر دوو بارە دەبێتەوە

یاسین