zagros news agency

دەروازەی ڕەفەح بە شێوەیەکی سنووردار کرایەوە

دەروازەی سنووریی ڕەفەح لەنێوان کەرتی غەززە و میسر بە شێوەیەکی سنووردار بۆ هاتووچۆی فەڵەستینییەکان کرایەوە. بەرپرسانی ئەمنیی میسر و ئیسرائیل ڕایانگەیاند، هاتووچۆکردن لە ڕێگەی ئەم دەروازەیەوە بە هەردوو ئاراستەدا دەکرێت.
هاتووچۆی هاووڵاتییان لە دەروازەی ڕەفەح لەژێر ڕێکار و مەرجی تونددا دەبێت و ئیسرائیل پشکنینی زۆر توند لەم چوارچێوەیەدا جێبەجێ دەکات و ژمارەیەکی دیاریکراوی بۆ پەڕینەوەی هاووڵاتییان داناوە.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی میسر، بڕیارە ڕۆژانە پەنجا کەس لە ڕێگەی دەروازەی ڕەفەحەوە بچنە ناو غەززە یان لێی بچنە دەرەوە. ئاماژە بەوەش دەکرێت، پێش هەمووان ئەو بریندارە فەڵەستینییانەی پێویستیان بە هاوکاریی پزیشکیی بەپەلە هەیە، لە ڕێگەی ئەم دەروازەیەوە بۆ میسر دەگوازرێنەوە و چارەسەریان بۆ دەکرێت.
دەروازەی ڕەفەح گرنگترین ڕێڕەوی کەرتی غەززەیە بۆ جیهان و تاکە سنوورە کە بە ئیسرائیلەوە نەبەستراوەتەوە. هاوکارییە مرۆییەکان لە ئێستادا هێشتا لە سنوورەکانی دیکەوە دەگەیەنرێنە کەرتی غەززە. شایانی باسە ئەم دەروازەیە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤ـەوە تا ئەو کردنەوە سنووردارەی ئێستا، داخراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆڵه‌مه‌ری بۆ زاگرۆس: پڕۆسەی سیاسی عێراق بەبێ بەشداری و ڕەزامەندی پارتی ناتوانرێت بگاتە سەقامگیری و لێكتێگەیشتنی ڕاستەقینە

سەڵاح

پەرلەمان بڕیاری دا دانیشتنی ئەمڕۆ بۆ کاتێکی نادیار دوا بخات

یاسین

پەسەندکردنی بودجەی ٢٠٢٦ی عێراق دوادەكەوێت

سەڵاح