كه‌مێك پێش ئێستا (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ی 2ی 2026)، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می فه‌رامبه‌ران بڵاو كرده‌وه.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای هەوڵ و بەدواداچوونەکانی تیمەکانی وەزارەتمان بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئێستا سەرجەم ڕێکكارە ئیداری و ژمێریارییەکان لە فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ تەواو کراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، چاوەڕێی گەیشتنی تەمویلەکەین بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین.

