جان پیێری مارتینیز، نووسەری شانۆیی فەرەنسی لەلایەن فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سیتی پۆڵەند خەڵات دەکرێت.
جگە لەو نووسەرە شانۆییە، ئەکتەر و دەرهێنەری کۆسۆڤی میرساد ڤیراتی خەڵات دەکرێت و رێوڕەسمی خەڵاتکردنەکە لە 20-23ـی نیسان سازدەکرێت.
خەڵاتکردنی ئەو دوو کەسایەتییە هونەرییە، رێزلێنانە لە کار و بەرهەمەکانیان لە بواری هونەریدا.
فێستیڤاڵەکە لە پۆڵەندا سازدەکرێت و بڕیارە ژمارەیەک هونەرمەند و ئەستێرەی جیهانی تێیدا ئامادەبن.