zagros news agency

بارسێلۆنا سکاڵا لە ناوبژیوانی یاری بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

بالە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە نیگەرانیەکی زۆرەوە ئاشکرایان کرد سکاڵای خۆیان لە دادگای وەرزشی ئیسپانیا کردوە لە ناوبژیوانی یاری چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید،کە بارسێلۆنا یاریەکەی بە 4 گۆڵی بێوەڵام دۆڕاند.

بەپێی ڕاگەیاندنەکەی بارسێلۆنا بێت ڕەتکردنەوەی گۆڵی لیڤاندۆڤسکی تەواو نایاسایی بووە و تەنانەت ناوبژیوانانی ژووری ڤار لەبەر نەبوونی تەکنەلۆژیایی ئۆتۆماتیک بۆ هێڵی ئۆفساید بەدەست هێڵەکەیان کێشاوە،کە ئەمە هیچ بەهایەک لە تۆپی پێ و یاساکانی یاری ناهێڵێت.

بارسێلۆنا ڕایگەیاندوە بەهیچ شێوەیەک ئامادە نین سکاڵاکەیان بکشێننەوە و داوای مافی خۆیان دەکەن و دەیانەوێت بەربەستێک دابنێن بۆ ئەو زۆڵمانەی ناوبژیوان لەیانەکەیان دەیکات.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد بە سەرکەووتن هاندەرانی ئاشتکردەوە

یاسین

گیۆکیریس ناتوانێت لەگەڵ ئارسێناڵ یاری بکات

یاسین

ماکس ئیبەرل: لویس دیاز لە بایرن میونشن دەدرەوشێتەوە

یاسین