zagros news agency

ئامادەباشی ئەمنی لە کەرکووک دوای دووەم حاڵەتی هەڵاتنی زیندانی لە ماوەی هەفتەیەکدا

سەرچاوەیەکی پزیشکی، ئێوارەی شەممە، ڕایگەیاند کە زیندانییەک لە ناو نەخۆشخانەی ئازادیی فێرکاری لە پارێزگای کەرکووک هەڵاتووە، دوای ئەوەی بە مەبەستی چارەسەر گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانەکە.
سەرچاوەکە بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند: “زیندانییەکە کە پیاوێکی تەمەن گەورەیە، بەهۆی خراپیی باری تەندروستییەوە و لەژێر چاودێرییەکی توندی ئەمنیدا داخڵی نەخۆشخانە کرابوو، بەڵام توانیویەتی لەدەست ئەو لایەنە ئەمنییەی ئەرکی پاراستنییان لەئەستۆ بوو، ڕابکات.”
هەروەها وتیشی: “هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ هەموو دەروازەکانی نەخۆشخانەکەیان داخستووە و دەستیان کردووە بە پرۆسەیەکی گەڕان و پشکنینی فراوان لەناو بیناکەدا، چونکە تا ئێستا زیندانییەکە لە بیناکە نەچووەتە دەرەوە، ئەمەش بە مەبەستی دەستگیرکردنەوەی.”
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە “ئەم ڕووداوە دەبێتە دووەم حاڵەتی لەو شێوەیە لە ماوەی یەک هەفتەدا، دوای ئەوەی لەم دواییانەدا حاڵەتێکی هاوشێوەی هەڵاتن لە هەمان نەخۆشخانە تۆمارکرا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆیتەرز : ئێران و ئەمریکا رێکەوتون بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست

گوران

ژمارەی قوربانیانی دوو بوومەلەرزەکەی ڤه‌نیزوێلا ١٤٠٠ کەسی تێپەڕاند

سەڵاح

تاکە کێشەی بەردەم ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بۆ دەرەوە چارەسەرکرا

یاسین