zagros news agency

پشتیوانیی تالیبان لە ئێران و گەشەسەندنی پەیوەندییەکان

زەبیحوڵا موجاهید، گوتەبێژی حکوومەتی تالیبان ڕایگەیاند، لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، گەلی ئەفغانستان پشتیوانی لە دراوسێکەیان دەکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە پەیوەندییەکانی نێوان کابول و تاران لە باشترین ئاستدایە و گفتوگۆکان بۆ بەفەرمیناسینی حکوومەتی تالیبان لەلایەن ئێرانەوە بەردەوامن. هاوکات بەهۆی داخستنی سنوورەکانی پاکستان، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەفغانستان و ئێران پەرەی سەندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە عێراق زیاتر لە دوو تۆن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە

سەڵاح

شەممە مووچەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

یاسین

سەڵاح