دوای ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی یاری نێوان بێنفیکا و ڕیاڵ مەدرید ئەمرۆ مانشێتی ڕۆژنامەکان بوو بەو ڕووداوە،کە لە یاریەکەدا ڕووبەرڕوو بوونەوە بینرا لەنێوان ڤینسیۆس و هاندەران و یاریزانانی بێنفیکا،ئەمە جگە لە ڕەگەزپەرستی بەرامبەر ڤینسیۆس،کە زیاتر ئاگرەکەی خۆش کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی سکای سپۆرت بێت دوای تۆمار کردنی گۆڵە ناوازەکەی ڤینسیۆس،پریستیانی لێی نزیک بۆتەوە و بەدرێسەکەی دەمی داپۆشیوە و شتێکی پێگوتووە،کە ئەمە ئاڵۆزیەکی تەواوی دروست کرد و ڤینسیۆس لای ناوبژیوان سکاڵای کرد پریستیانی پێی گوتووە مەیموون.
دوای یارییەکەش لە لێدوانێکیدا ئەلێکساندەر ئارنۆڵدی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید گوتی؛ بەڕاستی ئەمە شەرمەزاری و ئابڕوو چوونێکی زۆر گەورەیە،کە بەرامبەر ڤینی کرا.
ئەوەی جێگای سەرنجە لەم کاردانەوەکانی ئەم ڕووداوانە تەنها چەند ڕۆژنامەیەکی ئەرجەنتینی و پورتوگالی نەبێت دەنا بەشێکی زۆر میدیا جیهان و ڕۆژنامەکان لەم بابەتە حەق دەدەنە ڤینسیۆس لەبەرامبەر ئەو کێشە و مشتومڕەی دووچاری کرایەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

