zagros news agency

چەند زانیاریەک دەربارەی دێربی باکووری لەندەن

ئەمشەو لەگەڕی 27ی پرێمەلیگ یانەی ئارسێناڵ دەبێتە میوانی یانەی تۆتنهام،کە ئەم یاریە بەهێزترین یاری ئەم گەڕەی خولەکەیە و بەردەوامیدەری ڕکابەریەکی مێژوویی نێوان ئەو دوو یانەیەیە،کە لەسەر داگیرکاری باکووری شاری لەندەنە.

سەرەتای ئەم ڕکابەریە لەنێوان تۆتنهام و ئارسێناڵ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ساتەی ئارسێناڵ یاریگای گواستەوە بۆ هایبری،کە تەنها حەوت کیلۆمەتر لە یاریگای وایت هارتلی تۆتنهامەوە دوور بوو
دوای کۆمەڵێک ڕکابەری و ململانێ ئاشتەوایی نەکەوتۆتە نێوان ئەو دوو یانەیە
بردنی جۆرج گراهام و سۆڵ کامبڵ و بێنتڵی و چەندانی دیکە لەیەکتری ئەم کێشە و مشومڕانەی گەورەتر کردوە.

هاندەرانی ئارسێناڵ لەهەندێ کاتدا گوتاری سەیر سەیر بەسەر هاندەرانی تۆتنهام دەڵێن،جاروا هەیە بە زمانی ئەڵمانی قسەی ئەو سەرۆکەی ئەڵمانیا دەڵێنەوە،کە جەنگی دووەمی جیهانی هەڵگیرساند
ئەمەش لەبەر ئەوەی دامەزرێنەرانی یانەی تۆتنهام جولەکە بوونە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیسپانیا.. ئەتلەتیکۆ سێ خاڵی زەحمەتی بەدەستهێنا

یاسین

ڕیال مەدرید پێویستی بە سەرکەوتنێکی گەورە هەیە بەرامبەر برێست

یاسین

لیڤەرپوول ئۆفەرێک پێشکەشی ڤان دایک دەکات

یاسین