zagros news agency

بەهۆی ئەگەری جەنگەوە هیندستان داوا لە هاووڵاتییانی دەکات ئێران جێ بهێڵن

 

بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن و زیادبوونی مەترسیی هێرشی سەربازیی ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی هیندستان داوای لە هاووڵاتییانی کرد ئێران جێ بهێڵن. بەگوێرەی خەمڵاندنەکانی ئەو وەزارەتە، نزیکەی ١٠ هەزار هاووڵاتیی هیندی لە ئێران نیشتەجێن.

باڵیۆزخانەی هیندستان لە تاران، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی شوبات، بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆشداریی دا و ڕایگەیاند: “بە لەبەرچاوگرتنی پێشهاتەکانی ئێران، ئامۆژگاریی هاووڵاتییانی هیندستان دەکەین کە لەم وڵاتەدان، سوود لە هەموو ئامرازەکانی گواستنەوە وەربگرن، لەوانەش گەشتە ئاسمانییە بازرگانییەکان، و لە ئێران بچنە دەرەوە”.

لە ئاگادارییەکەدا داوا لە هەموو هاووڵاتییانی هیندی و بەڕەگەز هیندییەکان کراوە کە “وپەڕی وریا بن و لە نزیکبوونەوە لەو شوێنانەی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی تێدا دەکرێت خۆیان بپارێزن، پەیوەندییان لەگەڵ باڵیۆزخانە هەبێت و هەواڵەکان لە ڕێگەی میدیاکانەوە چاودێری بکەن”.

ئەم هۆشدارییەی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان بۆ هاووڵاتییانی لە کاتێکدایە، کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی شوبات، نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان، بۆ دیداری لەگەڵ بنیامین ناتانیاهوو سەردانی ئیسرائیل بکات. دواین سەردانی مۆدی بۆ ئیسرائیل دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧.

هیندستان پەیوەندییەکی ئاڵۆز و هاوسەنگی لەگەڵ هەریەک لە ئێران بەهۆی بەندەری چابەهار و وزە) و ئیسرائیل (لە بواری تەکنۆلۆژیا و سەربازی هەیە. کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هۆشدارییە هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی مۆدی، ئاماژەیە بۆ خوێندنەوەی نیودەلهی بۆ ئەگەری ڕوودانی پێکدادانی سەربازیی ڕاستەوخۆ لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاخه‌وان عه‌بدوڵا: ئیتر هیچ بەربەستێک لەبەردەم گەڕانەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان نەما

سەڵاح

زریان لە ئەمریکا؛ گیانی لە چەندین کەس ئەستاند و کارەبای سەدان هەزار ماڵی بڕێ

یاسین

راگەیندراوێک لە لەوەزارەتی پەروەردەوە

یاسین