zagros news agency

خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت گەیشتە بەغدا

 

ناڕەزایەتییەکانی کارمەندانی کەرتی نەوتی عێراق دژی بڕیاری کەمکردنەوەی پاداشتە داراییەکانیان فراوانتر بوو و ئەمڕۆ، سێشەممە، 24-2- 2026، خۆپیشاندان گەیشتە ناوەڕاستی بەغدا.

بەپێی میدیاکانی ناوخۆ، ژمارەیەک لە فەرمانبەران و کارمەندانی وەزارەتی نەوت گردبوونەوە و ناڕەزایەتیی توندیان دەربڕی بەرامبەر بەو هەوڵانەی کە بە “دەستبردن بۆ مافە داراییەکانیان” ناویان برد، خۆپیشاندەران داوایان لە حکوومەت کرد کە لەو بڕیارە پاشگەز ببێتەوە و جەختیان کردەوە، ئەو پاداشتانە بەشێکی سەرەکیی داهاتی مانگانەیان پێکدەهێنێت و هەر گۆڕانکارییەک کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بژێوییان دەبێت.

ئەم خۆپیشاندانە دوای ئەوە دێت کە ئێوارەی دوێنێ، دووشەممە، لە پارێزگاکانی کەربەلا و بەسرە خۆپیشاندانی هاوشێوە بەڕێوەچوو، بۆ ڕەتکردنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بە بڕینی ڕێژەی %30 لە پاداشتی فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت.

هەروەها ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە مانگی کانوونی دووەمی 2026 چەند بڕیارێکی بۆ ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان دەرکردبوو، کە بەهۆی “کەمیی نەختینەی داراییەوە” بڕیاری بڕینی بەشێک لە پاداشتی وەزارەتی نەوت و هەڵوەشاندنەوەی دەرماڵەی کاتژمێرە زیادەکانی وەزارەتی کارەبای لەخۆگرتبوو، هاوکات، بەڵگەنامە فەرمییەکان ئاشکرایان کردووە کە وەزارەتی پیشەسازی پێشنیازی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بۆ ڕێکخستنەوەی گشتیی میکانیزمی پاداشت و قازانجەکان لە سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیستانبوڵ لە رۆژی کرێکاران بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندان رێگا سەرەکییەکانی داخست

یاسین

عێراق و ئێران بۆ نوێکردنەوەی دەروازەی مەهران – زرباتیە رێککەوتن

یاسین

لەنێو ژووری جل گۆڕینی بارسا بۆتە شەڕ لەنێوان دوو یاریزان

یاسین