zagros news agency

وەزیری دەرەوەی ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئارارات مێرزۆیان، وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە دۆخی جەنگدایە. ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران بۆ بەرگری کردن لە خۆی و کاردانەوە بەرانبەر هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لە ناوچەکەدا کردووەتە ئامانج.
عێراقچی جەختی لەوە کردەوە کە تا هەر کاتێک پێویست بکات، بەرگری لە خۆیان دەکەن و تۆڵەی خوێنی کوژراوەکانیان دەستێننەوە. لە بەرانبەردا، وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەر جۆرە هاوکارییەکی مرۆیی دەربڕی و هیوای خواست کێشەکان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌نجامی تانه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلاده‌كرێنه‌وه‌

سەڵاح

کۆمپانیاکانی نەوت لە کێڵگەکانی دوور لە چەقی جەنگی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست وەبەرهێنان دەکەن

یاسین

كابینەی نۆیەم بەبێ جیاوازی چەندان پڕۆژەی بۆ باشتركردنی ژێرخانی ئاو جێبەجێ كردووە

سەڵاح