گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند ئەرکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە کاردانەوەی بەرانبەر دۆخەکە هەبێت.
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وێڕای ئاماژەدان بە دۆخی ئێستای وڵاتەکەی لە جەنگ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە ئەنجومەنی ئاسایش بەرپرسیارەتیی ئەم دۆخەی لە ئەستۆیە و دەتوانێت هەنگاوی کردەیی بنێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە هەرچەندە ئەنجومەنی ئاسایش لە ڕابردوودا بێدەنگ بووە، بەڵام بۆ بارودۆخی ئێستا ئەگەر بیەوێت کارێک بکات، تەنیا ئیرادەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەتوانێت بڕیار بدات.

