zagros news agency

ڕاگەێنراوێک لە پارێزگاری هەولێرەوە

زۆر بە داخەوە ماوەی چەند رۆژێکە هەولێر لە لایەن گروپە لە یاسا دەرچووەکان کراوەتە ئامانجی تیرۆرستان، لە کاتێکدا هەولێر بەشێک نەبووە لە ململانێەکان و هەرێمی کوردستان لە سەنگەری ئاشتی و لە هەوڵی ئاشتیخوازانە دابووە لە تەواوی ناوچەکە، کەچی گروپە یاسا شکێنەکان لە پەلاماری تیرۆرستی خۆیان بەردەوامن و ئەوەی ئەمشەویش روویدا لە نزیک سکای تاوەر، کە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی سڤیلە، رووی راستەقینەی تیرۆرستانی نیشاندا، بۆیە ئەوە دووپات دەکەینەوە کە حکومەتی عێراقی لەو پرسە هەستیارە بەرپرسیارەو پێویستە لە زوترین کات هەڵوێستی کردارەکی وەربگرێ.
هاوکات بەتوندی پرۆتستۆی ئەو کارە چەپەڵ و تیرۆرستیانە دەکەین کە هاوڵاتیانی سڤیل بکرێنە ئامانج، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە بەرزترین ئاستی بەرپرسیاریەتی پارێزگاری لە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات و ڕووبەڕووی خراپەکارن و تیرۆرستان دەوستێتەوە.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار

دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستێکی باڵا لە زانکۆی هەولێری پزیشکی کرایەوە

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە

سەڵاح

چەند بڕیارێک لەبەرژەوەندی دوکاندارە زیان بەرکەوتووەکانی بازاڕی لەنگە دەردەچێت

یاسین