zagros news agency

جێنیفەر لۆپێز ڕێڕەوێکی سەربەخۆ لە هۆڵیوود دەگرێتە بەر

جێنیفەر لۆپێز بڕیاریدا گۆڕانکاری لە شێوازی کارکردنیدا بکات و کۆتایی بە هاوبەشییە بەرهەمهێنانەکەی لەگەڵ بێن ئەفلێک و مات دیمۆن هێنا. بەپێی ڕاپۆرتەکان، لۆپێز بە بێدەنگی لە ستۆدیۆی “Artist Equity” جیا بووەتەوە، کە لەلایەن ئەفلێک و دیمۆنەوە دامەزرابوو.

 

ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە کە فیلمەکانی“Unstoppable” و “Kiss of the Spider Woman” نەیانتوانی سەرکەوتنێکی دارایی گەورە بەدەستبهێنن، سەرەڕای ئەوەی لە ڕووی هونەرییەوە ستایش کران.

 

بۆ نموونە فیلمی دووەمیان تەنیا دوو ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە لە کاتێکدا تێچووەکەی 30 ملیۆن بوو، ئەمەش وایکرد لۆپێز پێداچوونەوە بە هاوبەشییەکانیدا بکات.

 

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم جیابوونەوەیە زیاتر ڕەهەندێکی بازرگانی و پراکتیکی هەیە نەک تەنیا پەیوەست بێت بە جیابوونەوەی لۆپێز لە ئەفلێک.

 

لۆپێز ئێستا دەیەوێت بە سەربەخۆیی کار بکات و پڕۆژەی داهاتووی بە ناوی “Office Romance” ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی نێتفلێکسەوە بڵاودەکاتەوە، بەبێ بەشداری ستۆدیۆکەی ئەفلێک و دیمۆن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

رێژا باران بارینا 24 دەمژمژێرێن بوری ل سنورێ پارێزگەها دهوکێ

سەڵاح