ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس X) بابه‌تێكی له ژێر ناونیشانی (پارادۆکسی عێراق) له‌باره‌ى دووڕوویی میلیشیا عێراقییه‌كان و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیان نووسیوه و ده‌ڵێت: “لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا، وڵاتەکان لەلایەن دوژمنەکانیانەوە بۆردومان دەکرێن، بەڵام لە عێراق، دۆخێکی تایبەتی هەیە کە نزیکە لە نمونەیەکی دەگمەن لە سیاسەت”.
ڕوونی ده‌كاته‌وه كه له‌م جه‌نگه‌ى له ناوچه‌كه‌دا هه‌بڵگیرساوه: “عێراق لە ناو خۆیەوە بۆردومان دەکرێت، بە چەکی عێراقی و بە پارەی عێراق کڕدراوە، لە لایەن گرووپە چەکدارە عێراقیەکانەوە، بۆ دژایەتی شارە عێراقیەکان، و قوربانییەکانیانیش هاووڵاتیانی عێراقین”.
ئانۆ جه‌وهه‌ر، له درێژه‌ى نووسینه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” پاشان هەمووان دێنە سەر شاشەکانی تەلەفزیۆن بۆ قسەکردن بە گەرم و گوری لەسەر سەروەریی عێراق”.
دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌و دۆخه‌ى له عێراقدا هه‌یه پارادۆکسێکی تاڵ و دیمەنێکی پڕ لە داخه”.
ڕۆژانه میلیشا له یاساده‌رچووه‌كانى عێراق بۆردوومانى شاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و مووچه‌ك و درۆن به شێوه‌ى هه‌ڕه‌مه‌كى ئاراسته‌ى ناوچه‌كان ده‌كه‌ن كه به هۆیانه‌وه چه‌ندین هاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی، له‌به‌رانبه‌ریشدا وێڕای ئه‌وه‌ى به‌رپرساى باڵاى هه‌رێمی كوردستان و حزبه‌كان چه‌ندین جار داوایان له حكوومه‌تى عێراق كردووه سنوورێك بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژییانه دابنێت، به‌ڵام تائێستا بێهووده بووه.

