سەکۆی (ئی-پسوولە)،ئاشكرای دەكات، داشكاندنی 20%ی پارەی کارەبا تاوەکو 24ی 3 بەردەوام دەبێت.
(ئی-پسوولە)،بەفەرمی بڵاوی کردەوە: “ماوەی پاڵپشتیی 20%ی حکوومەت لە سەکۆی (ئی-پسوولە )بۆ پسوولەی کارەبا تاوەکو 24ی 3 درێژکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کراوە، داشکانەکە قەرزەکانی پێشووش دەگرێتەوە، هاوبەشانی ماڵان ئەم بڕی پاڵپشتییە لەسەر شێوەی داشکاندن بۆیان بخرێتەڕوو لەسەر پسوولەی کارەبا.
ئاشكراشی كردووە، بەشێک لە هاوبەشانی ماڵان دەکرێت ئەم بڕی پاڵپشتییە لەسەر شێوەی داشکاندن بۆیان بخرێتەڕوو لەسەر پسوولەی کارەبا بۆ مانگی داهاتوو.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی دووی ساڵی 2026 پڕۆژەکەی ڕاگەیاند وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.

