zagros news agency

تاران لەژێر هێرشێکی چڕدایە

لە کاتژمێر یەکی بەرەبەیانەوە، هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی تاران دەستی پێ کرد. لەو چوارچێوەیەدا، دەزگای هەواڵگری لە نزیک پردی “سەید خەندان” و بنکەی ١٣ی هێزی ئاسمانی لە گەڕەکی “پیروزی” بۆمباران کران. هێرشەکان گەڕەکەکانی نەوبونیاد، وەلەنجەک، جەنەتئاباد، تارانپارس، قەیتەرییە، حەکیمییە، نیاوەران و سەعادەت‌ئابادیان گرتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، لە گەڕەکی سەبەلان بە پێنج مووشەکی سەنگەربڕ هێرش ئەنجام دراوە و لە نزیک زیندانی ئێڤینیش دەنگی سێ تەقینەوەی بەهێز بیستراوە. هاووڵاتییان باس لە لەرینەوەی توندی باڵەخانەکان و شکانی جامی پەنجەرەکان دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ شەش دەستە و وەزارەت مووچەی مانگی شەش وەردەگرن

یاسین

ئەمریکا بە بەهای 425 ملیۆن دۆلار سیستەمی بەرگریی پاتریۆت بە کوێت دەفرۆشێ

سەڵاح

عەزیمە عەبدولكەریم : دەمانەوێت ئارامی بۆ سلێمانی بگەرێنینەوە

گوران