zagros news agency

کۆشکی کرێملن: مۆسکۆ وەک دۆستێکی دڵسۆز و متمانەپێکراوی تاران دەمێنینەوە

 

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا لەگەڵ پیرۆزبایی کردنی نەورۆز لە موجتەبا خامنەیی رێبەری نوێی باڵای ئێران و مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە، جەختی کردەوە، وەک دۆستێکی دڵسۆزی تاران دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 21ـ3-2026، کۆشکی کرێملن لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا هیوای خواست گەلی ئێران بە بەهێزی بمێنێتەوە و ئەم تاقیکردنەوە سەختە تێپەڕێنن.
پوتن ئاماژەی بەوەشکردووە، مۆسکۆ لەم کاتە سەختەدا وەک دۆستێکی دڵسۆز و هاوبەشی متمانەپێکراو بۆ تاران دەمێنێتەوە، دەشڵێت، هیوای سەرکەوتنێکی شەرەفمەندانەتان بۆ دەخوازم.
نووسینگەی راگەیاندنی کرێملن رایگەیاند، پوتن بە بۆنەی جەژنی نەورۆز کە سەرەتای ساڵی نوێی 1405ـی ئێرانە، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و گەلی ئێران کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیدراسیۆنی ئیسپانیا وادەی تیروپشک بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی پاشا دیاری دەکات

یاسین

مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشی سەر کەنیساکەی دیمەشق دەکات

سەڵاح

سه‌باره‌ت به‌ پسووله‌ی خۆراك، دوایین مۆڵه‌ت درایه‌ هاوڵاتیان

سەڵاح