zagros news agency

رافینیا دەیەوێت لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە

لویس میگێل رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە رافینیای ئەستێرەی بەرازیلی هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات لە یانەی بارسێلۆنا .

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرایکردوە، ئەستێرە بەرازیلیەکە ئامانجی ئەوەیە بۆ ماوەی چەندین ساڵیتر لە ریزەکانی یانە کەتەلۆنیەکە بمێنێتەوە و بە هیچ شێوەیەک بیری لە رۆیشتن نەکردووەتەوە.

دەشڵێت، لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا یانە سعودییەکان ئۆفەری گەورەیان پێشکەشی رافینیا کردووە بەمەبەستی گواستنەوەی بەڵام ئەو یاریزانە لەپێناو مانەوە لە بەرشەلۆنە سەرجەمیانی رەتکردووەتەوە.

دوپاتیکردووەتەوە کە بڕیاری مانەوەی رافینیا سودێکی زۆری بە بارسێلۆنا گەیاندووە چونکە ئەگەر بڕۆیشتایە دەبوو یانە کەتەلۆنیەکە بیریان لە جێگرەوەی بکردایەتەوە بەڵام ئێستا تەنها بیر لە گواستنەوەی یاریزانێک بۆ هێرشبەری سەرەڕم دەکەنەوە.

ئەو رۆژنامەنووسە لە کۆتاییدا باسی لەوە کردووە، گرێبەستی رافینیا لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی 2028 کۆتاییدێت و بە دڵنیاییەوە ئەگەر لەسەر ئاستەبەرزەکەی بەردەوام بێت ئەوا هەوڵی نوێکردنەوەی دەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران سرودی نیشتیمانیان نەگووتەوە

یاسین

ئومێد خۆشناو پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی بۆ یانەى هەولێر دووپات دەکاتەوە

یاسین

وادەی ڕۆیشتنی تێر شتیگن لە بەرشەلۆنە دیاریکرا

یاسین